بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە مافی ڕەوای هاووڵاتیانە، بەڵام دەرچوونی خۆپیشاندانەکان لە ڕەوتی خۆی وەک هەوڵێک دەچێت بۆ دواخستنەوەی وڵات.
وتیشی: عێراقییەکان ئاژاوە و پەلاماری دانی هێزەکانی ئاسایش قبووڵ ناکەن. ئەوانەی کاری لەو چەشنە دەکەن، کەسانێکی ئاژاوەگێڕن کە لە ویستی هاووڵاتیان بۆ زیان گەیاندن بەهرە دەبەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد کە لە ئامادەباش تەواو بن و جەختی لە گرینگیی هەنگاوی ئەمنی و هەواڵگری کرد.
عەبادی ئاماژەی بەوەش دا: دەمانەوێ گوێمان لە دەنگی هاووڵاتیان بێت، چونکە دەوڵەتێک زیندووە کە پەیوەندیی لە گەڵ هاووڵاتیانی هەبێت. ئێمە داوامان ۆلە هێزە ئەمنییەکان کردووە کە لە دژی هاووڵاتیانی سڤیل و بێ چەک، دەست بۆ چەک نەبەن.
Your Comment